
کۆریای باکوور - وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی پێنج ساڵ جارێکی دیکە حکومەتی پیۆنگ یانگ ڕێگە بە گەشتیارانی بیانی دەدات سەردانی کۆریای باکوور بکەن.
وێنە گەورەکە: دوای پێنج ساڵ لە ڕاگرتنی گەشتەکانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کۆریای باکوور جارێکی دیکە دەرگاکانی بەڕووی گەشتیارانی بیانی دەکاتەوە، گەشتیاران دەتوانن لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای کۆریۆ تۆوریز، کە بنکەکەی لە پەکینە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، لەلایەن هاوپەیمانەکانی لە کۆریای باکوور ئاگادار کراونەتەوە، دەتوانن گەشت بۆ سامگیۆن لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ڕێکبخەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاری سامگیۆن دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاوی لە نزیک سنووری چین، دەروازەی چیای بایکتۆیە کە شوێنی لە دایکبوونی کیم جونگ ڕێبەری پێشووتری کۆریای باکوورە، ئێستا نەوەکەی کیم جۆنگ ئونگ ئوون سەرمایەکی زۆری بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئەو ناوچەیە بەگەڕخستووە، چەندین هۆتێل و سەیرانگە و شوێنی خلیسکانێی لەسەر بوونیادناوە.
زانیاریی زیاتر: سەرەتای ساڵی 2020 بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کۆریای باکوور دەروازەکانی داخست و تەنانەت هاووڵاتییانیشی بۆیان نەبوو بگەڕێنەوە.
ئەمەش بزانە: بەر لە پەتای کۆرۆنا، سەدانی گەشتیاران بۆ کۆریای باکوور سنوورداربوو، ساڵانە ژمارەکەی نزیکەی 5000 کەس بوو. بەڵام لە دوای مانگی شوباتی ئەمساڵ و سەردانی پووتین بۆ کۆریای باکوور، گەشتیارانی ڕووسی خوازیارن سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە