ئێران تەنیا دوو دەروازە بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران پێشنیاز دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران تەنیا دوو دەروازە بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران پێشنیاز دەکات

دوو منداڵ بە شەقامێکدا دەڕۆن یەکێکیان ئاڵایەکی بە وێنەی ئیمام حوسێن لەسەر شان داناوە، وێنە: تەسنیم

ئاڤا نیوز


ناوەندی چلەی ئیمام حوسێنی ئێران داوا لە زیارەتکارانی وڵاتەکەی دەکات تەنیا لە سنوورەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخەوە سەردانی عێراق بکەن، لەو دوو سنوورەش ئامادەکاری تەواو کراوە.


وێنە گەورەکە: بەمەبەستی بەشداریکردن لە چلەی شەهیدکردنی ئیمام حوسێن، ساڵانە ملیۆنان زیارەتکاری ئێرانی لە سنوورە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەوە سەردانی مەزارگەکانی نەجەف و کەربەلا دەکەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی چلەی ئیمام حوسێنی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکیدا بە ناونیشانی (کەربەلا ڕێگەی ئەقسا) داوا لە زیارەتکارانی وڵاتەکەی دەکات لە ڕێگەی سنوورەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخەوە سەردانی عێراق بکەن، چونکە ئەم دوو سنوورە لەڕووی کەشوهەوا و نەبوونی قەرەباڵغییەوە زۆر گونجاون بۆ گەشتکردن.

زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانەی بۆ زیارەتکردن لە سیستمی سەماح، کە تایبەتە بە تۆمارکردنی ناوی زیارەتکاران ناویان تۆمارکردووە، تاوەکو دوێنێ چوارشەمە ژمارەیان دوو ملیۆن و 344 هەزار و 781 زیارەتکارە و ئەوانەشی کە سەردانی عێراقییان کردووە ژمارەیان 898 هەزار و 900 زیارەتکارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: