لایەنە سوننەکان لەسەر بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەرلەمان ڕێکدەکەون

شەیری بکە لە:
محەممەد حەلبووسی و مەشعان جبووری

محەممەد حەلبووسی و مەشعان جبووری

ئاڤا نیوز

 

هەردوو حیزبی تەقەدوم و سیادە کە زۆرینەی سوننەکان پێکدەهێنن، لەسەر پێشکەشكردنی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕێککەوتوون، بەربژێرەکەش زیاد جەنابییە و ناوەکەی پێشکەشی کورد و شیعە دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە:  لەدوای دوورخستنەوەی محەممەد حەلبووسی لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵی، پەرلەمانی عێراق بێ سەرۆکە و دوای چەندین دانیشتن و دووجار دەنگدان تاوەکو ئێستا نەتوانراوە پۆستەکە پڕبکرێتەوە.

 

خاڵی نەرێنی: پرۆسەی دەنگدان بۆ بەربژێرانی سەرۆکی پەرلەمان چووەتە قۆناغی دووەم و مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی ماونەتەوە، بۆ  زیادکردنی بەربژێری نوێش پێویستە ماددەی 12 ی پەیڕەوی ناوخۆ بگۆڕدرێت و جارێکی دیکە دەرگای خۆبەربژێرکردن بکرێتەوە، ئەمەش پرۆسەیەکی  قورسە.

چارەسەر: ئەگەر لایەنە شیعەکان ڕەزامەندبن لەسەر  زیاد جەنابی، هەوڵێک هەیە لە دەرەوەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ بە دەنگدانی پەرلەمانتاران ناوی زیادبکرێت.

 

پەیامی فەرمی: مەشعان جبووری، یەکێکە لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی سیادەی سوننە ڕایەگەیاندووە، شەوی ڕابردوو سەردانی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدومی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە هاوپەیمانیی سیادە، بە مەرج ئامادەیە لەگەڵ تەقەدوم بەربژێرێکی هاوبەش پێشکەش بکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: مەشعان جبووری ناوی زیاد جەنابی بە حەلبووسی گوتووە کە پشتیوانی دەکەن، لە ڕۆژانی ڕابردووشدا 55 پەرلەمانتار پشتگیری هەمان بەربژێریان کردووە و دەڵێت: ڕێککەوتین ناوی بەربژێرەکە پێشکەشی کورد و چوارچێوەی هەماهەنگی بکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: