لە عێراق واژۆی ملیۆنی دژی هەمواری یاسای باری کەسێتی کۆدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

چالاکوانان و تۆڕەکانی پاراستنی مافی ئافرەتانی عێراق، واژۆی ملیۆنی دژی هەمواری یاسایی باری کەسێتی کۆدەکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی  یاسای باری کەسی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 هەمووار بکرێتەوە، لایەنە شیعەکان پشتگیری لە هەموارە نوێییەکە دەکەن، ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتەوە و لە چەندین پارێزگای عێراق خۆپێشاندان دژی هەموارەکە کراوە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەمزییە زانا، چالاکوانی مەدەنی بە ئاڤا نیوزی گوت: هەموواری ئەم یاساییە دژی یەکسانی مافەکانی ئافرەتە، دژی بنەما جوانەکانی کۆمەڵگریە، ئەمڕۆ ئێمە لێرە پێنج تۆڕی پاراستنی مافەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دژی ئەم هەموارە کۆبووینەتەوە و واژۆ لە دژی کۆدەکەینەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: