بەهای ڕۆبڵی ڕووسی لە دابەزین بەردەوامە

شەیری بکە لە:
بەهای ڕۆبڵی ڕووسی لە دابەزین بەردەوامە

ڕۆبڵی ڕووسی - گێتی

ئاڤا نیوز 


دوای هێرشی هەفتەی ڕابردووی ئۆکراینا بۆ سەر ڕووسیا، بۆ جاری شەشەم لەسەریەک بەهای ڕۆبڵ بەرامبەر بە دراوە جیهانییەكان دابەزی.


وێنە گەورەكە: سەرەڕای پاڵپشتیی بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی بۆ ڕۆبلی ڕووسی، بەڵام بەهاكەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، یۆرۆ و یوانی چین بەردەوام لە دابەزیندایە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بەهای هەر ڕۆبڵێک بەرامبەر بە دۆلار، بەراورد بە دوێنێ بە ڕێژەی 1.6%  دابەزیوە و گەیشتووەتە 92.50 سەنت، بەم پێیەش لە دەستپێكی شەڕی ئۆكراینا و ڕووسیاوە تاوەكو ئێستا، بەهای رۆبڵ بە ڕێژەی 8.5% دابەزیوە.


ئەوەی پێویستە بزانیت: دوای گەمارۆکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سەر بۆڕسەی ڕووسیا و بازرگانیی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی، مۆسکۆ ناوەندی بازرگانیی دراوی نیشتمانیی خۆی دامەزراند. 


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی ڕاپۆرتی "تێلیگراف"، شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەدەن ئەگەر ئۆکراینا لەسەر خاکی ڕووسیا لە پێشڕەوی بەردەوام بێت، دابەزینی بەهای ڕۆبڵ خێراتر دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: