سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین بە سەردانێکی فەرمی لە تورکیایە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین بە سەردانێکی فەرمی لە تورکیایە

ئەردۆغان و مەحموود عەباس

ئاڤا نیوز  


سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین بە سەردانێکی فەرمی لە تورکیایە، ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیاوە لە ئەنقەرەی پایتەخت پێشوازی لێکراو کۆبوونەوەیەکی داخراوایان ئەنجامدا.


وێنە گەورەکە: مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە بۆ گوتاردان بانگهێشت کراوە، ئەمە دوای ئەوەی نەتەنیاهۆ لە کۆنگرێسی ئەمریکا گوتاری دا. تورکیا دەیەوێت عەباس لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە پەیامی خەڵکی فەلەستین بگەیێنێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە 14-8-2024 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرەی پایتەخت پێشوازیی لە مەحمود عەباس، هاوتا فەلەستینیەکەی کرد و کۆبوونەوەی داخراویان لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئەنجامدا.


زانیاریی زیاتر: بڕیارە سبەی پێنجشەممە مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین لە ئەنجوومەنی گشتی پەرلەمانی تورکیا گوتارێک پێشکەش بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: