بەهۆی گەرماوە سبەی لە پارێزگایەکی عێراق کرایە پشوو

شەیری بکە لە:
بەهۆی گەرماوە سبەی لە پارێزگایەکی عێراق کرایە پشوو

دیمەنێکی پارێزگای مووسەننا

ئاڤا نیوز  


بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ نزیک 50 پلەی سیلیزی، پارێزگاری موسەننا لە ڕێگەی فەرمانێکی کارگێڕییەوە بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممە بکرێتە پشووی فەرمی.


وێنە گەورەکە: بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق بۆ سبەی پێنجشەممە 15ی ئاب پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی باشووری عێراق بە دیاریکراویش لە پارێزگاکانی بەسرە، نەجەف، دیوانییە، میسان، زیقار و موسەننا دەگاتە نزیکەی 50 پلەی سیلیزی.


نووسراوی فەرمی: بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بە لەبەرچاوگرتنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بڕیارماندا ڕۆژی پێنجشەممە 15-8-2024 لە پارێزگای موسەننا دەبێتە پشووی فەرمی.


لە لایەکی دیکەوە: پارێزگاری دیوانیە بەبۆنەی ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن، ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕاگەیاند کە لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ