ئیسرائیل بە ئاگربەست ڕازی بووە و تیمێک بۆ گفتوگۆ دەنێرێتە قەتەر

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بە ئاگربەست ڕازی بووە و تیمێک بۆ گفتوگۆ دەنێرێتە قەتەر

دیمەنی وێرانیی غەززە دوای بۆردوومانەکانی ئیسرائیل- وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

 

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، نەتەنیاهۆ ڕەزامەندی داوە تیمێکی ئیسرائیلی بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئاگربەستی غەززە بنێرێتە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

 

وێنە گەورەکە:  ئەمریکا، میسر و قەتەر داوایان لە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس کرد، سبەی پێنجشەممە گفتوگۆکانی نێوانیان دەستپێبکەنەوە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگر بەست.

 

زانیاریی به‌ده‌ستهاتوو: دوای ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ بەشداربوونی تەواوی تیمی دانوستانکار لە گفتوگۆکانی دەوحەی پایتەختی قەتەر، هەر یەکە لە سەرۆکی ڕێکخراوی شاباک، نوێنەری سوپای ئیسرائیل و سەرۆکی مۆساد وەک تیمی شاندەکە دیاری کران.

 

لێدوانی فەرمی: بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاند:  "هیچ دانوسانێک ڕێگری ناکات لە بەرەنگاربوونەوەی بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه: ئاژانسی فەرەنسی لە زاری سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حەماس بڵاوی کردەوە: "حەماس بەهیچ شێوەیەک دانووستان لەسەر ئەوە ناکات کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتبوو".

 

ئەمەش بزانە: ئیسرائیل پێشوازی لە بانگهێشتنامەکە ئەمریکا، قەتەر و میسر سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئاگر بەستی غەززە کرد، بەڵام تائێستا بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس پشتڕاستیان نەکردووەتەوە کە بەشداریی گفتوگۆکان دەکەن یاخوود نا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: