دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکانی عێراق ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت

شەیری بکە لە:
هێزی تایبەتی سوپای عێراق - وێنە:AFP

هێزی تایبەتی سوپای عێراق - وێنە:AFP

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەیەوێت دۆسیەی ئەمنی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق وەربگرێت، بۆ هێنانەدی ئاسایش و سەقامگیری لەو پارێزگایانە. 

 

لێدوانی فەرمی: عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: کار دەکات بۆ ئەوەی تاوەکو ساڵی 2025 دۆسیەی ئەمنی هەموو پارێزگاکانی عێراق جگە لە بەغدا، کەرکووک، میسان و بەسرە بگرێتە دەست. 

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستاش دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکانی زیقار، موسەننا، نەجەف، بابل و دیوانیەی وەرگرتووە، ئامادەیە بۆ وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەین لەمساڵدا.

 

بۆچی گرنگە: هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی ڕاهێنان و ئامادەکردنی کارمەندانی ئەمنی بە هەموو جۆر و بەشەکانیانەوە کار دەکەن بۆ هێنانەدی ئاسایش لە هەموو ئەو پارێزگایانەی دۆسیەی ئەمنییان وەردەگرن.

شەیری بکە لە: