بەدواداچوون بۆ كوژرانی ورچە تاقانەكەی باڵەكایەتی دەكرێت

شەیری بکە لە:
بەدواداچوون بۆ كوژرانی ورچە تاقانەكەی باڵەكایەتی دەكرێت

وێنەی ورچەکە

ئاڤا نیوز


بەدواداچوون بۆ كوژرانی ئەو ورچە دەكرێت، كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لاشەكەی لە ناوچەی پڕژێی دەڤەری باڵەكایەتی دۆزرایەوە، پۆلیس بەدوای تۆمەتباری ڕووداوەكە دەگەڕێت.


چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی دووشەممە 12-08-2024 لە ناوچەی پڕژێی كوێستانەكانی باڵەكایەتیی، ورچێك بە كوژراوی دۆزرایەوە كە ئاسەواری گوللـە بەجەستەیەوە دیارە و تاكە ورچی جۆری دەگمەنی ڕەنگ قاوەیی بوو كە لە ناوچەكە مابێت.


لێدوانی فەرمی: ئەمیر خۆشەوی، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئیدارەی سۆران بە ئاڤا نیوزی گوت: "گەڕان بەدوای بكەرانی ئەو ڕووداوە بەردەوامە، بەهۆی دووری ناوچەكە و نەبوونی میلاكی پۆلیس هیچ سەرەداوێكی ڕووداوەكە دەست نەكەوتووە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ماددەی 42 لە یاسای پاراستنی ژینگە، تۆمەتبار بە بەندكردن كە لە مانگێك كەمتر و سێ ساڵ زیاتر نەبێت و پێبژاردنی 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان