لە زاخۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر تەقەی هەڕەمەکی دەکات و دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە زاخۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر تەقەی هەڕەمەکی دەکات و دەستگیر دەکرێت

ئاڤا نیوز

لە زاخۆ گەنجێک کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە، بە چەکەوە تەقەی هەڕەمەکی کردووە و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە، دواتر بە برینداری دەستگیر کراوە.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر یەکی شەوی ڕابردوو، گەنجێک لە زاخۆ کە نارنجۆک و کڵاشینکۆف و دەمانچەی پێبووە، لە سەنتەری شارەکە تەقەی هەڕەمەکی کردووە، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و بەو هۆیەوە بە برینداری دەستگیرکراوە.

لێدوانی فەرمی: دوای دەستگیرکردنی ئەو کەسە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، ئەمیر عەلی، گوتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە ئاڤا نیوزی گوت، تەندروستی تۆمەتبارەکە باشە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ زیندان گواستراوەتەوە.

زانیاری تایبەت: ئەو گەنجەی دەستگیر کراوە، قوتابی پەیمانگایەکی ناحکومییە لە زاخۆ و یەکێک بووە لەو دوو بازرگانانەی کە لەو شارە داواکراو بووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە. پێش چەن ڕۆژێکیش بەهەمانشێوە تەقەی کردووە و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرابوو و خۆی ڕایکردبوو. ئەحمەد ڕەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ  بۆ ئاڤا نیوز زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە.

باکگراوند: بەپێی ئامارەکان لە پارێزگای دهۆک لە ساڵی 2023ـدا، هەزار و 280 کەس لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: