بایدن: ئاگربەستی غەززە ڕێگری لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
بایدن: ئاگربەستی غەززە ڕێگری لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکات

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە ئەگەر ئاگربەستی غەززە بکرێت ئێران هێرشی تۆڵەسندنەوەی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس دەوەستێنێت.

وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا جیهان چاوەڕیێ هێرشی تۆڵەی خوێنی سەرکردەکانی حەماس وحیزبوڵڵایە لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل، کە مەترسی شەڕێکی بەرفراوانی لێدەکرێت، بایدن پێیوایە ئەگەر  ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بکرێت، ئێران لەو هێرشە پەشیمان دەبێتەوە.

لێدوانی فەرمی: بایدن لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانان دەربارەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕاگرتنی هێرشی ئێران دژی ئیسرائیل گوتی: ئەمە ئەوەیە کە چاوەڕێی دەکەم.

لەلایەکی دیکەوە: ئەمریکا و میسر و قەتەر داوایان لە هەردوولا کرد سبەی پێنجشەممە گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە، هەروەها بەڵێنیان دا پێشنیازی خۆیان بخەنەڕوو بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی ماون ئەگەر پێویست بکات.

زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل پێشوازی لە بانگهێشتنامەکە کردووە، لەکاتێکدا بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس تائێستا پشتڕاستیان نەکردووەتەوە کە ئایا بەشداری دەکەن یان نا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: