ژمارەیەک موڵکی خێزانی سەددام حوسێن ئاشکرادەبن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک موڵکی خێزانی سەددام حوسێن ئاشکرادەبن

باخێکی خورما لە پارێزگای سەڵاحەدین، سەرچاوە: میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

سەرۆکی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک موڵکیان ئاشکراکردووە کە خاوەنداریەتییان بۆ خێزانی سەدام حوسێن دەگەڕێتەوە، بۆیە داوایان لە وەزارەتی دارایی کردووە دەستیان بەسەردا بگرێت.

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی یاسای ژمارە 72ی ساڵی 2017، هەموو موڵک و ماڵی سەرانی پێشووی حیزبی بەعس دەستی بەسەردا دەگیرێت و وەکو موڵکی دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەیمەن داود سەلمان، سەرۆکی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ڕووبەری ئەو موڵکانە 91 دۆنم و دوو هەزار و 150 مەتر دووجایە، بە ناوی ئەلفەت و مەسەک، نەوەی سەدام حوسێن، سەرۆکی حیزبی بەعس تۆمارکراون و ئەوان خاوەنیان بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: