کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیێنێ، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە گفتوگۆ بەردەوامن و تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.
وێنە گەورەکە: ساڵێک و چوار مانگە بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، سەرەڕای پابەندییەکانی هەولێر بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا، بەڵام تاوەکو ئێستا کێشەکە چارەسەر نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ سێشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان، پارێزگاری بانکی ناوەندی و لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە داراییەکان و چەند بابەتێکی دیکە کرا، تێیدا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش باسکرا.
لێدوانی فەرمی: خەلیل دۆسکی، پەرلەمانتاری عێراق و یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە ئاڤا نیوزی گوت، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کردووە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە گفتوگۆدان و تاوەکو ئێستا هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر گەورەترین بانکی گازپرۆمی ڕووسیا دەسەپێنێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
حکومەتی عێراق پێشنیازی لێبڕینی 1% مووچەی فەرمانبەران دەکات