ئەمریکا نوێژی وەزیرێکی ئیسرائیلی بە "قبووڵنەکراو" ناو دەبات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا نوێژی وەزیرێکی ئیسرائیلی بە "قبووڵنەکراو" ناو دەبات

ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا ڕەخنە لە وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل دەگرێت، کە سەرکردایەتیی نوێژی لە گۆڕەپانی مزگەوتی ئەقسا کرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 13-8-2024، ئیتامار بن گڤیر کە یەکێکە لە وەزیرە تووندڕەوەکانی هاوپەیمانیی بنیامین ناتەنیاهۆ لەگەڵ سەدان هاووڵاتی ئیسرائیلی بۆ ناو گۆڕەپانی مزگەوتی ئەقسا بۆ یادی جەژنی جولەکەکان برد و نوێژیان تێدا کرد.

 

زانیاریی زیاتر: سەردانەکەی وەزیرە ئیسرائیلییەکە سەرپێچییە لەو یاسایانەی کە لەلایەن وڵاتەکەیەوە دانراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو یاسایەی لەلایەن ئیسرائیلەوە دانراوە، ڕێگە بە جوو و کەسانی 'غەیرە موسڵمان' دەدرێت سەردانی مزگەوتی ئەقسا بکەن، بەڵام بەو مەرجەی نوێژ نەکەن و هێما ئایینییەکانیان نیشان نەدەن.

 

لە لایەکی دیکەوە: ڤێدانت پاتڵ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  ڕایگەیاند: ئەم کارەی وەزیرە ئیسرائیلیەکە نەک تەنیا قبوڵکراو نییە، بەڵکوو دەبێتە هۆی تێکدانی دۆخی ناوچەکەش، بەتایبەت لەم کاتە هەستیارەدا کە بڕیارە ڕۆژی 15-8-2024، دانووستان لەسەر ئاگربەستی غەززە بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: