هێزە سیاسییە سوننەکان بۆ  ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان

شەیری بکە لە:
هێزە سیاسییە سوننەکان بۆ  ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدان

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

شەش هێزی سیاسیی سوننی بۆ  ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە ماڵی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم لە کۆبوونەوەدان و بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەش ڕاگەیێنراوێکیان هەبێت.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە نۆ مانگە محەممەد حەلبووسی، بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی لە سەرۆکی پەرلەمان دوور خراوەتەوە. لەو کاتەشەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکییان، نەیانتوانیوە کەسێک وەک  جێگرەوەی هەڵبژێرن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لەنێو کۆبوونەوەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا لە ماڵی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم بە ئامادەبوونی 55 پەرلەمانتاری سوننە و مەحموود مەشهەدانی کۆبوونەوەیە بۆ ئەوەی لەسەر ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتن.

 

زانیاریی زیاتر: هەموو حیزبە سوننییەکان "تەقەدوم، سەدارە، موبادەرە، جەماهیر وەتەنییە، مەشروع وەتەنی و حەسم" لە کۆبوونەوەکە بەشدارن جگە لە هاوپەیمانیی "عەزم و سیادە" نەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە و ڕێککەوتن لەسەر ناونانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، هێزە سیاسییە سوننەکان ڕاگەیێنراوێکیان هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: