بەر لە خۆپێشاندان پارێزگاری كەركووک پەیامێک بڵاودەكاتەوە

شەیری بکە لە:
بەر لە خۆپێشاندان پارێزگاری كەركووک پەیامێک بڵاودەكاتەوە

ڕێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکووک، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

پارێزگاری کەرکووک پێکهاتەی تورکمان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی مافی خۆیان لە حکومەتی خۆجێیی کەرکووک وەردەگرن. 

 

وێنە گەورەكە: وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێک لە پێكهاتەی عەرەب و توركمان لە شاری كەركووک لەدژی هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركووک خۆپێشاندان بكەن و كەمێك پێش ئێستاش پارێزگاری كەركووك پەیامێكی بڵاوكردەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێكدا ڕێبوار تەها دەڵێ: دووپاتی دەکەینەوە کە کار دەکەین لەپێناو پاراستن و پتەوکردنی پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم هاووڵاتیانی شاری کەرکووک و پێکەوەکارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان، هەروەها جەخت دەکەینەوە کە کەرکووک مەڵبەندێكی نمونەیی بۆ پێکەوەژیان.

 

زانیاریی زیاتر: پارێزگاری هەڵبژێردراوی كەركووك دەشڵێت: بۆ هەمووانی ڕوون دەکەینەوە کە بەرکەوتەکانی پێکهاتەی تورکمان پارێزراوە و هەموو مافەکانی خۆیان وەردەگرن، کاری داهاتوومان کاری ئاوەدانی و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی کەرکووک دەبێت بێ جیاوازی.

 

باککراوند: ئەمڕۆ د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە ڕێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکووک کرد و مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی ڕادەست کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: