ئاسایشی هەولێر بەڵێننامە بە چەند کەسایەتییەکی تیکتۆک پڕ دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاسایشی هەولێر بەڵێننامە بە چەند کەسایەتییەکی تیکتۆک پڕ دەکاتەوە

دیمەنی دوو کەسایەتی هەولێر لە کاتی لایڤکردن لە تیکتۆک، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

ئاسایشی هەولێر چەند کەسایەتییەکی دیاری تیکتۆک بانگهێشت دەکات، بۆ دوورکەوتنەوە لە لایڤی نەشیاو بەڵێننامەیان پێ پڕ دەکاتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دابوونەریتی کۆمەڵگە، ئاسایشی هەولێر هەڵمەتێکی دژی جنێودان، سووکایەتی، هەڕەشە لە نێو تۆڕی تیکتۆک دەستپێکردووە.

 

لێدوانی فەرمی: موقەدەم ئەردەڵان، گوتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: بەڵێننامەیان بە کەسانێکی ناسراوی هەولێر پڕ کردووەتەوە کە لە لایڤەکانی تیکتۆک جنێو سووکایەتییان بە خەڵک کردووە، دووان لەوانیش لایڤەکانیان ڕاگیراوە.

 

زانیاری زیاتر: سێ کەسی دیکەش کە لە لایڤەکاندا ڕووخساریان دەرنەکەوتووە و جنێویان داوە توانراوە بدۆزرێنەوە و بەڵێننامە بەوانیش پڕ کراوەتەوە، موقەدەم ئەردەڵان وای گوت. 

 

بۆچی گرنگە: ڕاگرتن یان سنووردارکردنی لایڤی تیکتۆک و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەروەردە و پاراستنی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە و ئادابی کۆمەڵایەتی دەبێت.

 

باکگراوەند: ماوەیەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی دژی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وەک هەڕەشە و سووکایەتیکردن بە خەڵکی دەستپێکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی دیاردەی شەڕ و جنێودان لە کاتی لایڤەکاندا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان