فەرماندەی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان: پاڵپشتییەكانمان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:
فەرماندەی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان: پاڵپشتییەكانمان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

ژمارەیەک پێشمەرگە و ئۆتۆمبێلی سەربازی پێشمەرگە، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان، دووپاتی دەكاتەوە كە لە پاڵپشتییەكانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

 

وێنە گەورەكە: وێڕای دابینكردنی چەک و تەقەمەنی و ڕاهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە هاوكاریی دارایی بە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەدەن و فەرماندەی هاوپەیمانان لە سەردانێكی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتی دەكاتەوە لە هاوكارییەكانیان بەردەوام دەبن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لەمیانی كۆبوونەوەی ئەمرۆی لەگەڵ وەزیر و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای پێشمەرگە، کۆڵۆنێڵ راپ براندستێتەر، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، چاكسازی قۆناغی باشی بڕیوە و ئومێد دەکەین یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیدا بگاتە دەرئەنجامی گرنگ و پێویست.

 

زانیاریی زیاتر: کۆڵۆنێڵ راپ براندستێتەر، لە كۆبوونەوەكەدا بەردەوامی پاڵپشتییەکانی هاوپەیمانانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و کاریی پێكەوەیی لە نێوان هەردوولا دووپات كردووەتەوە.

شەیری بکە لە: