چەند هێزێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بێبەش دەبن

شەیری بکە لە:
چەند هێزێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بێبەش دەبن

هێزی پێشمەرگەی کوردستان- وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

وەزیری پێشمەرگە لەبارەی بێبەشبوونی لیوایەک و چەند فەوجێكی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هاوكاریی دارایی مانگانەی هاوپەیمانان ڕوونکردنەوە دەدات.

 

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ سێشەممە 13-8-2024، بە سەرپەرشتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، مانگی ڕابردوو ئەو هاوكارییە داراییەی كە مانگانە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەدرێت بە لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە لیوای 9 و ژمارەیەک فەوجی دیكەی هاوبەشی پێشمەرگە نەدراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لەمیانی كۆبوونەوەكەدا، شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاندووە: داوامان لە هاوپەیمانان کردووە هاوکارمان بن لە چارەسەرکردنی کێشەکان تاوەکو لە مانگەکانی داهاتوو ئەو هێزانەش سوودمەند بن لە هاوکاریی مانگانەی هاوپەیمانان کە بۆ لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابین دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: