واشنتن پۆست: هاوپەیمانانی ئێران بەنیازن هێرش بکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا

شەیری بکە لە:
واشنتن پۆست: هاوپەیمانانی ئێران بەنیازن هێرش بکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا

بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار کە ‌هێزی ئەمریکای تێدایە- وێنە؛ میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، بریکارەکانی ئێران لە عێراق و سووریا بەنیازن هێرش بکەنە سەر بنکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە.


وێنە گەورەكە: بەگوتەی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، ئێران ترسی ئەوەی هەیە ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ لاوازكردنی توانا ئەتۆمییەكانی هێرش بکەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی دووشەممە کۆشکی سپی بڵاویكردەوە: ڕەنگە ئێران لەم هەفتەیەدا هێرشێکی “گەورە” بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام بدات.


لێدوانی فەرمی: جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:"دەبێت ئامادەبین بۆ ئەوەی کە دەکرێت گروپێکی گەورە هێرشەکان بكات".


زانیاریی زیاتر:"هەمان نیگەرانی و چاوەڕوانییەکانمان لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکانمان هەیە، سەبارەت بە کاتی هێرشەکە پێدەچێت لەم هەفتەیەدا بكرێت." جۆن كێربی وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: