واشنتن داوای لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی هیند ڕەجەب دەکات

شەیری بکە لە:
واشنتن داوای لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی هیند ڕەجەب دەکات

ڕۆژی شەممە تەرمی هیند لەگەڵ کەسوکاری دۆزرایەوە. سەرچاوە: ئێکس/ مانگی سووری فەڵەستین

ئاڤا نیوز

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە ئیسرائیل دەکات لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی هیند ڕەجەب بکات.

چیرۆکی سەرەکی: هیند رەجەب، ئەو منداڵە تەمەن شەش ساڵانەیە، دوای 12 ڕۆژ مانەوەی لە نێو تانکەکانی ئیسرائیل و جەستەی 5 کەسی مردوو لە غەززە، بەهۆی ئەوەی کەس بەهانایەوە نەچوو گیانی لەدەستدا.

لێدوانی فەرمی: "چیرۆکیكی کارەستبار و دڵتەزێنە، بە هەزاران منداڵی دیکە لەم ململانێیەدا گیانیان لەدەستداوە، داوامان لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کردووە بەپەلە لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بکەن”. ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وای گوت.

باکگراوند: هیند ڕەجەب لەگەڵ مام و ئامۆژن و سێ ئامۆزای مانگی ڕابردوو کەوتنە بەر هێرشی تانکەکانی ئیسرائیل، تاکە کەس کە ڕزگاربوو هیند بوو، ئەوکات تەلەفۆنی بۆ فریاگوزاری مانگی سووری فەڵەستینی کرد بۆ ئەوەی هاوکاریی بکەن، بەڵام کەس بەهایانەوە نەچوو.

شەیری بکە لە: