ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک دەستبەکار دەبێت

شەیری بکە لە:
ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک دەستبەکار دەبێت

ڕێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکووک

ئاڤا نیوز

دوای دەرچوونی مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری کەرکووک، لە ئەمڕۆوە ڕێبوار تەها دەسەڵاتەکانی پارێزگار پیادە دەکات و لە بەیانییشەوە لە دیوانی پارێزگا دەستبەکار دەبێت.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە ڕێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکووک کرد و مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی ڕادەست کرد.

زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاڤا نیوز لە بەرپرسانی دیوانی پارێزگای کەرکووک دەستیکەوتووە، لە ئەمڕۆوە ڕێبوار تەها پیادەی دەسەڵاتەکانی دەکات و بەئەگەری زۆریشەوە سبەی چوارشەممە لە دیوانی پارێزگا دەستبەکار دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: