سەبەتەی شەشەمی بەشە خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
سەبەتەی شەشەمی بەشە خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت

هاوڵاتییەک بەشەخۆراک وەردەگرێت وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


سەبەتەی بەشە خۆراکی مانگی حەوت گەیشتووەتە کۆگاکان، سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.


وێنە گەورەكە: سەبەتەی خۆراک مانگانە  لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق دابین دەکرێت بۆ کۆگاکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.


لێدوانی فەرمی: دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەل وپەلی خۆراکی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە سبەینێوە ماددەکان بۆ بریکارەکانی ناوچە دوورەدەستەکان دەنێرین، هەفتەی داهاتوو لە نێو شاردا دابەش دەکرێت."


زانیاریی زیاتر: بەشە خۆراكی مانگە شەش ماددە لەخۆدەگرێت پێکهاتووە لە برنج (سێ کیلۆ بۆ هەر کەسێک) دۆشاوی تەماتە (800 گرام)، نۆک و نیسک (یەکی نیو کیلۆ) و شەکر (یەک کیلۆ) بەسەر هاونیشتمانیاندا دابەش دەکرێت.


باكگراوند: لە سنووری پارێزگای هەولێر، یەک ملیۆن و 971 هەزار هاووڵاتی بەشە خۆراکی مانگانە لە دوو هەزار و 100 بریکار وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان