لە هەولێر زیاتر لە 15 خاوەن مۆلیدەی گەڕەکەکان سزادەدرێن

شەیری بکە لە:
لە هەولێر زیاتر لە 15 خاوەن مۆلیدەی گەڕەکەکان سزادەدرێن

مۆلیدەی گەڕەکێکی هەولێر - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز  


بەهۆی دووکەڵکردن و بەرزی دەنگییان، ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر سزای زیاتر لە 15 مۆلیدەی داوە.


وێنە گەورەکە: پارێزگاری هەولێر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پسیبوونی ژینگەی شاری هەولێر حەوت بڕیاری دەرکردووە، یەکێک لەبڕیارەکان پەیوەستە بە مۆلیدەی گەڕەکەکان.


لێدوانی فەرمی: خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە سنووری هەولێر زیاتر لە 15 مۆلیدە بە سێ تا 10 ملیۆن دینار سزا دراون، ئەمەش دوای ئەوەی جاری پێشوو ئاگادارییان پێدرابوو.


زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەڵێت: بەشی زۆری ئەو مۆلیدانەی سزا دراون لە دوروبەری هەولێرن و ئەوانەی سەنتەری شار %99یان پابەندی بڕیارەکەن.


لە لایەکی دیکەوە: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بۆ ئاڤا نیوز گوتی: هەر هاونیشتمانییەک وێنە یان ڤیدیۆی مۆلیدەی گەڕەکمان بۆ بنێرێت کە دووکەڵ دەکات، لیژنەکانی ژینگە سەردانی مۆلیدەکە دەکەن و 10 ڕۆژ مۆڵەتی چاککردنی پێدەدەن.


زانیاریی زیاتر: لە ئەگەری چاک نەکردنی سزای پێبژاردنی بۆ دەکرێت لە 300 هەزار دینار تا دوو ملیۆن دینارە.دڵشاد هیرانی وای گوت.


باکگراوند: لە پارێزگای هەولێر، هەزار و 157 مۆلیدەی گەڕەک هەیە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: