زیانلێکەوتووانی شەڕی تورکیا و پەکەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
زیانلێکەوتووانی شەڕی تورکیا و پەکەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

دیمەنی بۆردوومانی گوندێکی ئامێدی

ئاڤا نیوز


پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، ئەو هاونیشتمانیانەی بەهۆی شەڕ تورکیا و پەکەکەوە زیانیان پێگەیشتووە، قەرەبوو دەکرێنەوە و خزمەتگوزارییەکانیش بۆ ناوچە سنوورییەکان بەردەوام دەبن.


وێنە گەورەکە: زیاتر لە 30 ساڵە پەکەکە و تورکیا شەڕی خۆیان هێناوەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە سنووری ئامێدی، بەهۆی ئەو شەڕەوە جگە لەوەی دەیان هاونیشتمانی شەهید و برینداربوون، زیانێکی زۆری ماددیشی هەبووە و سەدان گوند چووڵکراون.


لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: هەر کەسێک بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە زیانی پێگەیشتووە، ئەمڕۆ قەرەبوویان دەکەینەوە کە بەپێی ڕاپۆرتە تۆمارکراوەکان ژمارەی زیانلێکەوتووان 103 کەسن.


زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕەزامەندی لەسەر کۆمەڵێک پرۆژە داوە بۆ قەزای ئامێدی و دوای تەواو بوونی ڕێکارەکان، پرۆژەکان ڕادەگەیێنین و پارێزگاری دهۆک دەڵێت "شەڕ و ئاڵۆزییەکان ئێمە لە ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچەیە دوور ناخاتەوە". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: