ڕێکخراوێک: ڕێژەی قەرەباڵغی زیندانەکانی عێراق گەیشتووەتە 400٪

شەیری بکە لە:
ڕێکخراوێک: ڕێژەی قەرەباڵغی زیندانەکانی عێراق گەیشتووەتە 400٪

زیندانێکی عێراق- وێنە: هیومان ڕایتس وۆچ

ئاڤا نیوز 


بەگوێرەی ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ڕێژەی قەرەباڵغی زیندانەکانی عێراق گەیشتووەتە 400٪. 


وێنە گەورەکە: زۆربوونی تاوان لە عێراق بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی زیندانییان لە گرتووخانەکان، ئەمەش وای کردووە قەرەباڵغییەکی زۆر لە گرتووخانەکاندا دروست ببێت.


لێدوانی فەرمی: عەلی عەبادی، سەرۆکی ڕێکخراوی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاڤا نیوزی گوت: بەگوێرەی سەردانە مەیدانییەکان بۆ گرتووخانەکانی ژمارەیەک پارێزگا، دەرکەوتووە هۆکاری سەرەکیی کێشەی گرتووخانەکان ڕێژەی بەرزی زیندانیانە و هەندێک گرتووخانە ڕێژەی قەرەباڵغی گەیشتووەتە 400٪.


هۆکارە زانراوەکان: بە گوێرەی سەرۆکی ڕێکخراوەکە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران،  هەواڵدەری نهێنی و ماددەی چواری تیرۆر و پابەند نەبوون بە پێوەرەکانی مافەکانی مرۆڤ، سەرەکیترین هۆکارەکانی گرفتەکەن.


چارەسەر: پەسەندکردنی یاسای لێبوردنی گشتی 40 بۆ 60٪ کێشەی زیندانیان چارەسەر دەکات، هەروەها جێبەجێكردنی یاسای ئەحکامەکانی سزادانی جێگرەوە و كردنەوەی گرتووخانەی نوێ. عەلی عەبادی وای گوت.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: لە عێراق ژمارەی زیدانییان زیاتر لە 65 هەزارە، دابەشبوونە بەسەر زیاتر لە 30 گرتووخانەدا، ڕێژەی گرتووخانەکانیش کەمترن لە پێویست.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: