پڕۆژەیەکی دیکە لە هەشتی حەسارۆکی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
پڕۆژەیەکی دیکە لە هەشتی حەسارۆکی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

دیمەنی کارکردن لە هەشتی حەسارۆک- وێنە:

ئاڤا نیوز


بە گوژمەی نزیکەی یەک ملیار دینار، پڕۆژەیەکی دیکەی لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت، نزیکەی چوار هەزار زەوی سوودمەند دەبن.


وێنە گەورەکە: دوای سەردانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ گەڕەکی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 13 ملیار دینار لە پڕۆژەکانی  دووساید، ئاوی لوولەییی و ئاوەڕۆی سندووقی، خزمەتگوزاری  لە زۆنیB خەرجکراوە.


لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "پڕۆژەی دانانی کردنەوەی شەقامە سەرەکییەکانی زۆنی D  گوژمەی 972 ملیۆن دینار لە ماوەی 180 ڕۆژدا تەواو دەبێت."


بۆچی گرنگە: پڕۆژەی کردنەوەی شەقامە نێوخۆییەکانی زۆنی D گەڕەکی هەشتی حەسارۆک 48 کیلۆمەتر ڕێگەی کۆڵانەکان دەکاتەوە و زیاتر لە سێ هەزار و 700 زەوی کە لەداهاتوو دەبن بە خانوو سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان