ڕووسیا خۆی بۆ هێرشکردنە سەر قووڵاییەکانی ئەوروپا ئامادە دەکات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا خۆی بۆ هێرشکردنە سەر قووڵاییەکانی ئەوروپا ئامادە دەکات

مۆسکۆ دەوریە ژێردەریاییەکانی زیاد کردووە، وێنە: فاینانشیاڵ تایمز

ئاڤا نیوز

بەگوێڕەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، ڕووسیا ڕا‌هێنانی بە هێزە دەریاییەکانی کردووە تا بتوانن چەند پێگەیەک لە قووڵایی ئەوروپا بکەنە ئامانج.

وێنە گەورەکە: ڕووسیا خۆی بۆ ئەگەری شەڕ لەگەڵ ناتۆ ئامادە دەکات تا لە ئەگەری ڕوودانی شەڕەکەدا بتوانێت هێرشی کاریگەر ئەنجام بدات. 

زانیاریی زیاتر: ڕاهێنان لەسەر بەکاربردنی ئەو مووشەکانە کراوە کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە.

باکگراوند: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە. بەهۆی ئەم شەڕەوە گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ناتۆ زیاتر بوون، بەتایبەت هەفتەیەکە ئۆکراینا هێرشی پێچەوانەی بۆ  سەر  ڕووسیا دەستپێکردووە و تائێستا هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەی بەقووڵایی زیاتر لە 42 کیلۆمەتر داگیرکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: