گرافیک ئاڤا نیوز
ئەوەی لە بارەی گەورەکردنی کێشەکانی نەختینەوە دەگوترێت، بەتایبەتی لە جێبەجێکردنی ڕێڕەوی سیاسەتی دارایی و دراوی لە عێراقدا، بۆچوونی کەسین و لە ڕاستییەوە دوورن. ئەمەش لەبەر دوو هۆکاری بابەتی:
یەکەم: سەبارەت بە بزاڤی نەختی لە بودجەی گشتی فیدراڵی، بەوپێیەی ئەم گۆڕاوە داراییە لەکاتی جێبەجێکردنی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 هیچ کۆسپێکی بەخۆیەوە نەبینی، ئەمە بەهۆی بەهێزی داهاتی نەوت و بەرزبوونەوەی داهاتەکانی دیکەیە. ئەمەش لە ڕاگەیێنراوی فەرمیی وەزارەتی دارایی فیدراڵی پشتڕاستکرایەوە لە 11ی ئاب سەبارەت بەو شتانەی لەبارەی کێشەکانی بەناو نەختینەی داراییەوە دەوروژێنرێن.
بۆ نموونە لە ڕاگەیێنراوە فەرمییەکەدا ئەمانەی خوارەوە هاتووە: ئەم قسەیە نادروستە کە لەبارەی نەبوونی پارەی نەختینە دەکرێت، چونکە مووچە بە هەموو ناوەکانیانەوە، لە پێشینەی کارەکانی وەزارەتی داراییە و بە نزیکەیی ( 7.5) تریلیۆن دینار لە مانگێکدا بۆ فەرمانبەران، مووچەی خانەنشینی، یارمەتییەکان، و مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، دەرماڵەی خوێندکاران و مووچەی موختارەکان خەرج دەکرێت.
دووەم: لەسەر ئاستی بەڕێوەبردنی نەختینەی گشتیی وڵات، پێمخۆشە ئەوە بخەمەڕوو کە میکانیزمەکانی دابینکردنی نەختینەیی گشتی لە چوارچێوەی سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندی عێراق زۆر ڕێکوپێک و بەردەوامە. دەمەوێت ئەوەش بخەمەڕوو کە هیچ کێشەیەک لە نەختینە نییە لەلایەن دەسەڵاتی دەرکردنی دراو. ڕێژەی گەشەکردن لە دابینکردنی دراودا ئاساییە بە مەرجێک دیناری عێراقی بە دراوی بیانی بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بیگرێتەوە.
میکانیزمی بەدەستهێنانی نەختینە لەسەر بنەمای گۆڕینی داهاتی فرۆشتنی نەوت بە دراوی بیانی بۆ دراوی نیشتمانی، بەتایبەتی دابینکردنی نەختینەی بودجەی گشتی بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی کارا پارێزگاری لەو بزاڤە نەختینە دەکات کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو بۆ بودجەی گشتی دەڕوات. کاتێک دارایی گشتی پێویستی بە دینار هەیە بۆئەوەی خەرجییەکان لەسەر بودجە بەردەوام بێت، فرۆشی نەوت لەڕێگەی ڕێڕەوی ژمێریاری پەسەندکراوەوە دەگۆڕدرێتەوە بە دۆلار کە تێیدا کارە دراوییەکان لەگەڵ کارە داراییەکان بە هاوتاکردنێکی ورد یەکدەخرێن.
بەوپێیەی دارایی گشتی دەچێتە بانکی دەرهێنەری نەختینەیی کە بانکی ناوەندی عێراقە، بۆئەوەی دراوی نیشتمانی پێبدات بۆ دابینکردنی نەختینەیی بودجەی گشتی و دابینکردنی خەرجییەکانی لە داهاتی حکومەت لە داهاتی نەوت، تەنانەت ئەگەر ڕێژەی دەرکردنی نەختینە بەهۆی تووندبوونەوەی بابەتی پابەندبوونی نێودەوڵەتی زیادبووبێت، کە کاریگەری لەسەر هەڵمژینی نەختینەیی لە بەرامبەر فرۆشتنی دۆلاردا هەبووە لە ماوەی هەندێک لە مانگەکانی ڕابردوودا، بووە هۆی گەشەکردنی زیاتری دەرکردنی پارەی نەختینەیی نوێ. بەڵام باڵانسی دەرکردنی نەختینە بە دراوی بیانی بە ڕێژەی نزیکەی 120%، بڕێکی زۆر بەرزە کە لە بەرژەوەندی بەهێزیی دیناری عێراقییە و بەرزکردنەوەی بەهای نەختینەیی گشتییە لە ئابووریدا.
بە پشتبەستن بەوانەی سەرەوە، عێراق سوود لە جووڵە داراییە بەرز و نەختینە جێگیرەکان دەبینێت.
*مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاریی ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
بەڵگاندنی بەربژێران، لە دواندنی عەقڵەوە بۆ بزواندنی سۆز
11 ئەیلوول
گوتاری خودی (خۆدواندن)
9 ئەیلوول
ههنگاوێكى زێرین و چارهسهرى یهكجارهكى
8 ئەیلوول
لە دیداری سەرۆک بارزانیدا چیم بینی و چیم بیست؟
8 ئەیلوول
بڕیارەکان لە هەولێر یەکلادەبنەوە
8 ئەیلوول
گرنگیی فیلمی کفن لە پیشەسازیی سینەمای کوردیدا
7 ئەیلوول
بەهۆی هاوبەشیی هەواڵگرییەوە ئەمریکا و بەریتانیا لەپێشەوەن
7 ئەیلوول
دۆكترینی سهربازیی ئیسرائیل و جهنگ له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
6 ئەیلوول
دۆستەکانی مام جەلال لە سلێمانی جێگایان نابێتەوە
6 ئەیلوول
گوێتان لە سەرۆکوەزیران بوو، چۆن تێیگەیشتن؟
5 ئەیلوول
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە ڕۆژێکدا 60 تۆن زبڵ و پاشماوە لە هەولێر کۆدەکرێتەوە