کێشەی پەنگخواردنەوەی ئاوی شەقامی هەولێر - شەقڵاوە چارەسەر دەکرێت

شەیری بکە لە:
کێشەی پەنگخواردنەوەی ئاوی شەقامی هەولێر - شەقڵاوە چارەسەر دەکرێت

کاتی کارکردن لە پرۆژەکە

ئاڤا نیوز  


بۆ چارەسەرکردنی دووبارەبوونەوەی پەنگخواردنەوەی ئاو لە شەقامی هەولێر بۆ شەقڵاوە، پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سەندوقی دەستیپێکردووە.


وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی زستان لەچەند شوێنێکی شاری هەولێر ئاوی باراناو پەنگدەخواتەوە و هەندێجار لافاو دروست دەبێت و زیان بە هاونیشتمانیان دەگەیێنێت.


لێدوانی فەرمی: زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو پڕۆژەیەی ئێستا لە شەقامی پیرمام دەستیپێکردووە، کێشەی پەنگخواردنەوەی ئاو لە شەقامی هەولێر بۆ شەقڵاوە چارەسەر دەکات، هەریەکە لەو گەڕەکانەی دەکەونە سەر ئەو ڕێگایە و کۆمەڵگەی شاوێس، گوندی کەلەکچین، گوندی کۆری و بەشێکی شەقامی 150 کێشەیان نامێنێت.


زانیاریی زیاتر: بەهۆی پڕۆژەکەوە قەرەباڵغیەکی زۆر لە شەقامەکە دروست بووە، زەردەشت عەبدولخالق سەرسام دەڵێت: سێ مانگ بۆ کۆمپانیاکە دانراوە، بەڵام ئەوان دەڵێن بە دوو مانگ تەواو دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر شەش پڕۆژەی دیکە لە وەزارەتە چاوەڕێی ڕەزامەندین بۆ هەریەکە لە هەولێری نوێ، بنەسڵاوە، مەلائۆمەر، پارکی منارە و پردی سەیداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: