لە بەغدا کۆبوونەوەیەک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە بەغدا کۆبوونەوەیەک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

لۆگۆی بانکی ناوەندی، دیناری عێراقی و باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی دارایی لەوانە مووچە، میوانداریی وەزیرانی؛ دارایی، نەوت، پلاندانان و پارێزگاری بانکی ناوەندیی دەکات.


وێنە گەورەکە: کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی هەریەک لە وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان و سەرۆکی بانکی ناوەندیی دەکات، لەبارەی کۆمەڵێک پرسی دارایی گفتوگۆ دەکەن، لەوانە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.


لێدوانی فەرمی: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا  نیوزی ڕاگەیاند: "دەنگۆی کەمبوونەوەی پارەی نەختینە لە عێراق و دزین و بەقاچاخبردنی پارە، دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبن".


زانیاریی زیاتر: وەزارەتەکانی عێراق دوانەکەوتوون لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرەکانیان، بەڵام ڕەنگە مەترسیی دواکەوتنی هەبێت لە داهاتوودا، بۆیە ئەم پرسەش لە کۆبوونەوەکە باس دەکرێت. جەمال کۆچەر وای گوت.

باکگراوند: زیاتر لە 20 ڕۆژە حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغدا کردووە، لەکاتێکدا 13 ڕۆژ بەسەر مانگی هەشتدا تێپەڕیوە بەڵام تاوەکو  ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: