هۆشیار زێباری: ئەوەی لە کەرکووک ڕوویدا نایاساییە و سەرکەوتوو نابێت

شەیری بکە لە:
هۆشیار زێباری: ئەوەی لە کەرکووک ڕوویدا نایاساییە و سەرکەوتوو نابێت

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی

ئاڤا نیوز


ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، چوونی دوو ئەندامی عەرەب بۆ ناو هاوپەیمانیی یەكێتی و بابلیوون لەپێناو چنگێك دۆلاری پیس بوو و سەرکەوتوو نابێت.

وێنە گەورەکە: پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک لەلایەن یەکێتی و بابلیوون و سێ ئەندامی عەرەب بێ ئامادەبوونی پارتی، پێکهاتەی تورکمان و نیوەی کوتلەی عەرەبی، ناڕەزایەتی و کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و ئەو لایەنانەی لە کۆبوونەوەکە بەشدار نەبوون دەڵێن نایاساییە.

 

لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی: ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل ڕەشید ڕوویدا، دوای ڕۆیشتنی دوو ئەندامی پێکهاتەی سوننە لە سیادە و تەقەدووم بۆ ناو هاوپەیمانێتی یەكێتی و بابلیوون، نایاسایی بوو و سەرکەوتووش نابێت، چونکە کەرکووک عێراقی بچووکە و ئیدارە نادرێت تەنیا بە تەوافوق و هاوسەنگی و بەشداریی پێکهاتەکان نەبێت بەتایبەت تورکمانەکان.

زانیاریی زیاتر: هۆشیار زێباری دەڵێت، "چوونی دوو ئەندام بۆ نێو هاوپەیمانیی یەکێتی و بابلیوون لەپێناو چنگێك دۆلاری پیس بوو، لەسەر حیسابی بەرژەوەندی کەرکووکییەكان و سەقامگیری و گەشەپێدان لەو پارێزگا ئازیزە لە دڵی هەموواندا."

ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەکەدا سێ ئەندامی  عەرەب بەشداربوون و پێشتر ئاڤا نیوز ئاشكرای کردبوو؛ یەکێتی بڕی سێ ملیۆن دۆلار، ڤێلایەک و ئۆتۆمبێلێکی بە دیاری پێبەخشیوون، بەڵام هۆشیار زێباری تەنیا ئاماژەی بە دوو لە ئەندامەکان کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: