كۆمەڵگەیەكی پەروەردەیی حكومی كە خوێندن تێیدا ئینگلیزییە دەكرێتەوە

شەیری بکە لە:
كۆمەڵگەیەكی پەروەردەیی حكومی كە خوێندن تێیدا ئینگلیزییە دەكرێتەوە

پەروەردەی هەولێر - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکومی، بە سیستەمی وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر دەکرێتەوە و خوێندن تێیدا بە ئینگلیزییە.


ڕاگەیێنراوی فەرمیی:  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند: لە قۆناغی یەکەمی باخچەی منداڵان تا پۆلی 12 ئامادەیی زانستی، بۆ ئەمساڵی خوێندن هەر قوتابییەک یان بەخێوکارێکی قوتابیان دەتوانن فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ ئەو کۆمەڵگەیە وەربگرن، بەگوێرەی ئەم مەرجانەی خوارەوە:

- لە قۆناغی یەکەمی خوێندن (50) منداڵ وەردەگیرێن.

- لە قۆناغی دووەم لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی مەرجدار (50) منداڵ وەردەگیرێن.

- منداڵانی باخچەی حکومی و ناحکومی مافی پڕکردنەوەی فۆڕمیان هەیە.

- قوتابیانی وەرگیراو لە پۆلی یەکی بنەڕەتی تا شەشی بنەڕەتی دەبن.

- لە پۆلی یەکی بنەڕەتی بە هەڵسەنگاندنی تێست قوتابی وەردەگیرێن.

- قوتابیانی قوتابخانەی حکومی و ناحکومی پێویستە تێکڕای نمرەکانیان لە 90% کەمتر نەبێت.

- قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی سابیس و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی دیکە پێویستە تێکڕای نمرەکانیان لە 85% کەمتر نەبێت.


زانیاریی زیاتر: 13-8 دەست بە وەرگرتنی قوتابییان دەکرێت و دەبێت فۆڕمەکانیش لە 20-8 بگەڕێنرێنەوە بۆ ئەو ناوەندانەی فۆڕمیان لێ وەرگیراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان