هاتووچۆی سلێمانی: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەنێوشار دانانرێت

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی سلێمانی: کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەنێوشار دانانرێت

کامێرایەکی خاڵ بۆ خاڵ لە سلێمانی- وێنە: هاتووچۆی سلێمانی

ئاڤا نیوز


هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە ناوشاری سلێمانی دانانرێت و ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن ڕاست نین.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەرجەم رێگەکانی دەرەوەی شار کامێرای تۆمارکردنی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت و هەفتەیەک پێش ئەوەی بکەونەکار، شۆفێرانی لێ ئاگادار دەکەنەوە.


ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە کامێراکانی بەشێک لە ڕێگەکانی ناوشار دەکرێن بە خاڵ بۆ خاڵ، بەڵام هاتوچۆی سلێمانی رەتیکردەوە و گوتی." بەهیچ شێوەیەک دانانرێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ دانانی کامێراکان بڕی خێرایی رێگەپێدراویش لەو ڕێگایانە دیاری دەکەن بۆ ئەوەی شۆفێران ئاگاداری خێرایی دیاریکراوبن و سەرپێچی نەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: