ئاکپارتی: دۆخی کەرکووک كە یەکێتی دروستی کردووە قابیلی قبووڵ نییە

شەیری بکە لە:
ئاکپارتی: دۆخی کەرکووک كە یەکێتی دروستی کردووە قابیلی قبووڵ نییە

عومەر چێلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی

ئاڤا نیوز 


گوتەبێژی ئاکپارتی نیگەرانی خۆی لە دۆخی کەرکوک دەربڕی، پێشی وایە تورکمان و پارتی و عەرەبەکان لەلایەن یەکێتییەوە دوورخراونەتەوە و بە كارێكی هەڵەی دەزانێت.


وێنە گەورەکە: تورکیا پاڵپشتی لە تورکمانەکانی کەرکوک دەکات، پێشووتریش خواستی خۆیان، بۆ دانانی پارێزگارێکی تورکمان لە کەرکووک باس کردووە.


لێدوانی فەرمی: عومەر چێلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی ڕایگەیاند: ئەو دۆخەی یەکێتی دروستی کردووە، بۆ دروستکردنی تابلۆیەکە کە تورکمان و عەرەبی تێدا نەبێت. ئامانجی پەرواێزخستی تورکمان و عەرەبەکانە لەو شارە، ئەمە دۆخێکی تەندروست نییە و قبوڵکراویش نییە.


زانیاریی زیاتر: چێلیک پێی وایە، ئەگەر ئەم دۆخە نەگەڕێنرێتەوە چوارچێوەیەکی دیموکراسی، کێشەی گەورەتر لە عێراق دروست دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: