25 هەزار مووچەخۆری دیکە لە ڕێگەی "هەژماری من" مووچە وەردەگرن

شەیری بکە لە:
25 هەزار مووچەخۆری دیکە لە ڕێگەی "هەژماری من" مووچە وەردەگرن

مووچەخۆرێک لەڕێگەی "هەژماری من " مووچە وەردەگرێت- وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


پڕۆسەی خۆتۆمارکردنی مووچەخۆران بەردەوامە، بۆ مانگی حەوت 100 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی 'هەژماری من'ـەوە مووچە وەردەگرن.


وێنە گەورەکە: لە ماوەی سێ مانگدا مووچەی 75 هەزار مووچەخۆر خراوەتە سەر هەژماری من و لە ڕێگەی ئامێرەکانی ATM مووچە وەردەگرن، ئامانجەکە ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی کوردستان بەبانکی بکرێت.


لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤا نیوزی گوت: "25 هەزار فەرمانبەری دیکە لە ڕێگەی ئامێرەکانی ATM  مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن، بەمەش ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن دەبن بە 100 هەزار فەرمانبەر".


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بۆ یەکەمجار لە سلێمانی و دهۆک، هێزەکانی پێشمەرگە لەڕێگەی هەژماری منەوە هاوکاریی هاوپەیمانیان وەرگرت، چاوەڕواندەکرێت فەرمانبەرانیش بەهەمانشێوە لە ڕێگەی ئامێرەکانی ATM لەو دوو پارێزگایە مووچە وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: