103 خێزانی زیانلێکەوتووی شەڕی پەکەکە و تورکیا قەرەبوودەکرێنەوە

شەیری بکە لە:
103 خێزانی زیانلێکەوتووی شەڕی پەکەکە و تورکیا قەرەبوودەکرێنەوە

دیمەنی گوندێکی پارێزگای دهۆک بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە ئاگر لە ڕەز و باخیان کەوتووەتەوە

ئاڤا نیوز  


قایمقامی قەزای ئامێدی ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان 103 خێزانی زیانلێکەوتوو شەڕی پەکەکە و تورکیا قەرەبوودەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: ماوەی 30 ساڵە بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیاوە، زیاتر لە 200 گوندی قەزای ئامێدی چۆڵکراون، ئەم شەڕە زیاتر لە یەک ملیار دینار زیانی ماددی هەبووە.


لێدوانی فەرمی: وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سبەی ڕۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک، 103 خێزانی قەزای ئامێدی قەرەبووی ماددی دەکرێنەوە.


زانیاریی زیاتر: ئەو خێزانانە خەڵکی (گوهەرزێ، بەرچی، بەلاڤە، سەرگەلێ)ن، لە ئەنجامی شەڕی پەکەکە و تورکیا زیانی ماددیان پێگەیشتووە، پارێزگاری دهۆک سبەی هاوکاری ماددیان بەسەر دابەشدەکات. قایمقامی ئامێدی وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: