پۆستی پارێزگار تورکمانەکانی کەرکووک دەکاتە دووبەش

شەیری بکە لە:
پۆستی پارێزگار تورکمانەکانی کەرکووک دەکاتە دووبەش

دیمەنی خۆپیشاندانێکی بەشێک لە تورکمانەکانی کەرکووک

ئاڤا نیوز 


پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک ناکۆکییەکانی هەردوو پێکهاتەی تورکمانی شیعە و سوننە لە کەرکووک قوڵتر دەکاتەوە، هەردوولاشیان خۆیان بە نوێنەری تورکمان دەناسێنن.


وێنە گەورەکە: دوای هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لایەنگرانی پێکهاتەی تورکمانی شیعە کە زیاتر لەناو ڕێکخراوی بەدردان، گردبوونەوە و دەڵێن، پەرلەمانتار غەریب عەسکەر کە لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەشداربووە، نوێنەرایەتی تورکمان دەکات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: " بەرەی تورکمانی نوێنەرایەتی شەرعی گەلی تورکمان دەکات و ڕێزیش لەو تورکمانانە دەگرێت کە لەناو لایەنەکانی دیکەدا سیاسەت دەکەن".بەرەی تورکمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا لەبارەی گردبوونەوەی لایەنگرانی غەریب عەسکەر وادەڵێت.


زانیاریی زیاتر: "پڕۆژەی ئێمە لە سەرەتاوە بەرگریکردن بووە لە مافەکانی تورکمان، باوەڕیشمان وایە کە ناکۆکی ناوخۆیی خزمەت بە دۆزی گەلەکەمان ناکات بۆیە دەبێت هەمووان پێکەوە پارێزگاری لە دەستکەوکانی دوای سەپاندنی یاسا لە کەرکووک بکەین".


لە لایەکی دیکەوە: بەرەی تورکمانی بڕیاریداوە سبەی سێشەممە لەبەردەم دیوانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک خۆپیشاندانی فراوانی جەماوەری سازبکات، دژی کۆبوونەوەی شەممەی ڕابردووی ئەنجوومەنەکە لە بەغدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: