لە بەنداوی گۆمەسپانەوە ئاو بۆ چەند گەڕەكێكی هەولێر دابین دەكرێت

شەیری بکە لە:
لە بەنداوی گۆمەسپانەوە ئاو بۆ چەند گەڕەكێكی هەولێر دابین دەكرێت

بەنداوی گۆمەسپان- وێنە: KRG

ئاڤا نیوز  


بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە بەنداوی گۆمەسپانەوە ئاوی پاك بۆ چەند گەڕەكێكی هەولێر دابین دەكەن.


وێنە گەورەكە: لەڕێگەی بیر و هەرسێ پڕۆژەی ئیفرازی یەك و دوو و سێ، ئاوی پاك بۆ دانیشتووانی شاری هەولێر دابین دەكرێت، بەڵام هێشتا چەند گەڕەكێك گرفتی كەمئاوییان هەیە.


بۆچی گرنگە:بە ڕاكێشانی ئاوی پاك لە بەنداوی گۆمەسپانەوە، گرفتی كەمئاوی لەو گەڕەكانەش نامێنێت.


لێدوانی فەرمی: ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕایگەیاند: لەڕێگەی پڕۆژەیەكەوە ئاوی پاك لە بەنداوی گۆمەسپانەوە بۆ كەسنەزان و بنەسڵاوە و گەڕەكی هەشتی حەسارۆك و هەر گەڕەكێكی دیكەی هەولێر دابین دەكەین كە گرفتی كەمئاوییان هەیە.


زانیاریی زیاتر: لە پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان، ئامادەكاریی بۆ ڕاكێشانی ئاوی پاك كراوە و پرۆسەی ڕاكێشانەكەش دوو ساڵ دەخایەنێت.


باكگراوند: بەنداوی گۆمەسپان، گەورەترین بەنداوی پارێزگای هەولێر و سێیەمی سەر ئاستی هەرێمی كوردستانە، توانای گلدانەوەی 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: