فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووک ڕوونكردنەوەیەک بڵاودەكاتەوە

شەیری بکە لە:
فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووک ڕوونكردنەوەیەک بڵاودەكاتەوە

لۆگۆی پارتی، پەیکەری پێشمەرگە و دیمەنێک لە شاری کەرکووک، گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕایدەگەیێنن، ئاگاداری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە لە بەغدا نەبوون، دەشڵێن پێچەوانەی ماددەی  حەوتە لە یاسای ژمارە 21 ی ساڵی 2008 ی هەموارکراو.

 

وێنە گەورەکە: ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا و دابەشکردنی پۆستەکان لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەند لایەنێکی دیکە، ناڕەزایەتی و کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمیی: حەسەن مەجید و شۆخان حەسیب، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە پشكی پارتی، ڕایانگەیاند: ئەوان ئاگادار نەکراونەتەوە لە ئەنجامدانی کۆبونەوەی ئەنجومەن بۆ دانانی پارێزگاری نوێ، ئەمەش پێچەوانەی ماددەی حەوتە لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2008، بۆیە رێکارەکانی گرێدانی ئەو دانیشتنە بە نایاسایی دەزانن.


زانیاریی زیاتر: داوا دەکەین پرۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن و حکومەتی خۆجێیی بە شێوەیەکی یاسایی بەرێوەبچێت. دوو ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە پشكی پارتی وادەڵێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ