پاڵاوگەكانی هەولێر دەبرێنە دەرەوەی شار

شەیری بکە لە:
پاڵاوگەكانی هەولێر دەبرێنە دەرەوەی شار

دیمەنی پاڵاوگەیەکی هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز  


بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانیان بۆ تەندروستیی مرۆڤ و ژینگە، پارێزگای هەولێر لە هەوڵدایە پاڵاوگەكان بباتە دەرەوەی شار.


وێنە گەورەكە: پارێزگای هەولێر هەڵمەتێکی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دروستبوونی ئەو تەمە چڕەی ئاسمانی هەولێری گرتووەتەوە دەستپێکردووە، بڕیارە سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکان دابخرێن و ببرێنە دەرەوەی شار.


لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پاڵاوگەکان سەرچاوەی ژیانی بەشێکی خەڵکن، بەڵام نابێت بەشێک بن لە تێکدانی ژینگەی شار، بەرهەمەکەیان سووتەمەنییە و پێویستی ژیانە، بۆیە دەبێت شێوەیەک بۆ کارکردنیان لە دەرەوەی شار بدۆزینەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پلاندایە و كار بۆ ئەوە دەكەین زەوی بۆ پاڵاوگەكان لە دەرەوەی شار دابین بكرێت.ئومێد خۆشناو وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: