سەدر داوایەک ئاراستەی وڵاتانی ئەوروپا دەکات

شەیری بکە لە:
سەدر داوایەک ئاراستەی وڵاتانی ئەوروپا دەکات

موقتەدا سەدر - ڕێبەری ڕەوتی سەدر

ئاڤا نیوز  


ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعە داواکاری سێ دەوڵەتی ئەوروپی بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە بە "درۆ و تێکەڵکردنی پرسەکان" ناو دەبات و دەڵێت "پێویستە ئەوروپا پشتیوانی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین بکات".


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا لە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشدا داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانیان لە حەماس و ئیسرائیل کرد، هاوکات داواشیان لە ئێران و گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تاران کرد لەوە زیاتر نەبنەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: "ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە لە پەیامەکەیاندا درۆیان کردووە و پرسەکانیان تێکەڵکردووە، بۆیەش داوایان لێدەکەم دەستبەجێ هاوکارییە بێ سنورەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕابگرن". موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعە لە پەیامێکدا وادەڵێت.


زانیاریی زیاتر:"پێویستە لەجێگەی ئەو ڕاگەیێنراوە لاوازانە، سوود لە ئەزموونی  هەندێک وڵاتی ئەوروپی وەربگرن و دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن، هاوکات پێویستە داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی بێ مەرجی گرژییەکانیش بکەن". سەدر وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: