پرۆسەی دەنگدانی ئەزموونی بەڕێوەچوو

شەیری بکە لە:

دیمەنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ دووشەممە لە ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەنگدانی ئەزموونی  بۆ دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەکە.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 20-10ی ئەمساڵ بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.


لێدوانی فەرمی: " ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، چونکە کارتی بایۆمەتری بەکادەهێنرێت و پڕۆگرامی ئامێرەکانی هەڵبژاردن بەشێوەیەک نوێکراونەتەوە ڕێژەی ساختەکاری دەکاتە سفر". عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان عێراق ئەمەی بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند.


بۆچی گرنگە: لە دەنگدانی ئەزموونیدا وێڕای ئەوەی کارمەندان ڕادەهێنرێن، پێشوەختە سەرجەم کەموکوڕییەکان دەستنیشان  دەکرێن بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت تاوەکو کاتی هەڵبژاردنیش دوو جاری دیکە هەڵبژاردنی ئەزموونی دەكرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە کۆمیسیۆن لە 181 وێستگەی دەنگدانی گشتی و تایبەت هەڵبژاردنی ئەزموونی دەکات. دابەشبوونی وێستگەکان بەمشێوەیە:

هەولێر؛ 56 وێستگە
سلێمانی؛ 76 وێستگە
دهۆک؛ 43 وێستگە
هەڵەبجە؛ شەش وێستگە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان