لوفتهانزای ئەڵمانی ڕاگرتنی گەشتەكانی بۆ هەولێر درێژدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
لوفتهانزای ئەڵمانی ڕاگرتنی گەشتەكانی بۆ هەولێر درێژدەکاتەوە

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزای ئەڵمانی

ئاڤا نیوز

هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزای ئەڵمانی ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەكانی بۆ پێنج وڵات درێژدەکاتەوە، لەنێویاندا هەرێمی كوردستان. 

وێنە گەورەكە: هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزا كە یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیاكانی گواستنەوەی ئاسمانی، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لە پێنجی ئەم مانگەوە سەرجەم گەشتەكانی بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگرت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزای ئەڵمانی ڕایگەیاند، ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەكانی بۆ هەولێر، تێلئەڤیڤ، تاران، بەیرووت و عەمان تا 21ی ئەم مانگە بۆ دووەمجار درێژدەکاتەوە.

هۆکارە زانراوەکان: ڕاگرتنی گەشتەکان بەهۆی پەرەسەندنی  گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەتایبەت هەڕەشەی ئێران بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران.




زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ