سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە

سەرۆکوەزیران بارزانی و سەرۆکی ئیمارات

ئاڤا نیوز

 

لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و هاوڕابوون لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: "لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی سێ سەربازیی ئیماراتی لە سۆماڵ بە سەرۆکی ئیمارات گەیاند؛ هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاوکاریی دوولایەنە لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا". ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمەی ڕاگەیاندووە. 

 

باکگراوند: سەرۆکوەزیران بارزانی بەشداری لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی کردووە و گوتارێکیشی پێکەشکرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ