هەواڵگریی ئیسرائیل: چەند کاتژمێرێکی دیکە هێرشەکانی ئێران دەست پێ دەکات

شەیری بکە لە:
هەواڵگریی ئیسرائیل: چەند کاتژمێرێکی دیکە هێرشەکانی ئێران دەست پێ دەکات

دیمەنی بۆردوومانکردنێکی ئیسرائیل. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

دەزگەی هەواڵگریی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران و حیزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ بکات.

 

وێنە گەورەکە: دوای هەڕەشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ تۆڵەکردنەوەی خوێنی سەرکردەکانی حەماس و حیزبوڵڵا، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو ئەو هێرشە ڕووبدات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەواڵگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "ئێران و حیزبوڵڵا پلانی هێرشەکەیان بۆ 12ـی ئاب داناوە و دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە دەست پێدەکات".

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری بەرپرسانی ئەمنییەوە ڕایگەیاندووە: "تەلئەڤیڤ مەزەندەی دەکات کە وەڵامدانەوەی ئێران سنووردار دەبێت و شەڕێکی هەمەلایەنەی لێ ناکەوێتەوە".

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەخشایەش ئەردەستانی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت: "تاران هێرشێکی لەناکاو دەکات و ڕەنگە سێ بۆ چوار ڕۆژ بەردەوام بێت". 

 

باکگراوند: ئێران، ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کردووە کە لەپشت تیرۆرکردنی هەنیەیە و سوێندی تۆڵەکردنەوەی خواردووە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: