ئیسرائیل بە چەکی ئەمریکا ئاوارەکانی غەززە بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بە چەکی ئەمریکا ئاوارەکانی غەززە بۆردوومان دەکات

ئەو قوتابخانەیەی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج- وێنە؛ TRT

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی CNNـی ئەمریکی، ئیسرائیل لە هێرشەکەی بۆ سەر قوتابخانەیەک کە شوێنی نیشتەجێ بوونی ئاوارەکانی غەززەیە، چەکی دروستکراوی ئەمریکای بەکارهێناوە.

 

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانیی دوێنێ شەممە، ئیسرائیل قوتابخانەیەکی لە غەززە بۆردوومان کرد و سەرووی 100 کەس کوژران.

 

کاردانەوەکان: دوای ئەو هێرشە، کۆشکی سپی نیگەرانیی خۆی لە بەرزبوونەوەی زیاتری گرژییەکانی ناوچەکە دەربڕی و چەند وڵاتێکیش هێرشەکەیان پرۆتستۆ کرد.

 

گۆشەیەکی دیکە: لەم دواییانە، کۆشکی سپی پاکێژێکی پێدانی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاندبوو.

شەیری بکە لە: