لە قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێك دەكرێتە ئامانج

شەیری بکە لە:
لە قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێك دەكرێتە ئامانج

وێنەی ئۆتۆمبێلەكە... سەرچاوە میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان

ئاڤانیوز


لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بە درۆن ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج،  کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکە برینداربوو.


زانیاریی بەدەستهاتوو: لە گەڕەکی کۆرنیش لە نزیک مزگەوتی فاروقی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە، ڕەوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن درۆنی تورکیاوە کراوەتە ئامانج.


زانیاريی زیاتر: ئۆتۆمبێلەکە ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستانی هەڵگرتبوو، بەهۆی هێرشەکەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.


باکگراوند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تاوەکو ئێستا 64 جار سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستانی کردووەتە ئامانج. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: