وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئەركەكانی ڕادەستی جێگرەكەی دەكات

شەیری بکە لە:
وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئەركەكانی ڕادەستی جێگرەكەی دەكات

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریكا.. سەرچاوە: AP

ئاڤا نیوز


جارێکی دیکە وەزیری بەرگری ئەمریکا، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەربازی وڵاتەکەی کراو بڕیارە چەند رۆژێک بمێنێتەوە و سەرجەم ئەرکەکانی ڕادەستی جێگرەکەی کرد تا دوای چاکبوونەوەش ئەرکەکانی وەرناگرێتەوە.


وێنەگەورەکە: بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە، لۆید ئۆستن ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەربازی کراوە، ئەمە دووەم جارە دەچێتە نەخۆشخانە، جاری پێشوو زیاتر لە دوو هەفتە لە نەخۆشخانە مایەوەو ئەمجارەش دیارنییە چەند ڕۆژ دەمێنێتەوە.


لێدوانی فەرمی: جەنەڕاڵ پات ڕایدەر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کاپلین هیکس جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئەرکەکانی پلەی یەکەمی لە پنتاگۆن وەرگرتووە، کۆشکی سپی و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش و کۆنگرێس ئاگادارکراونەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆستن لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا تووشی شێرپەنجە بوو.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: